کانونی دوھەم 11, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژە ئەمریکایی لە ڤەنزۆێلا و مەمزیک

خەڵکی مەکزیک و ڤەنزۆێلا لە خۆپیشاندانێکی بەبڵاودا، سیاسەتی شەڕاشۆیانە و زاڵێتیخوازانەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد.

شاروومەندانی ڤەنزوێلا لەو خۆپێشاندانانەدا کردەوەی تیرۆریستیی ئەمریکایان لەمەڕ ڕفاندنی مادۆرۆ و هاوژینەکەی شەرمەزار کرد و داوای ئازادکرانی دەستبەجێیان کرد. هەفتەیەک بەسەر ئۆپەراسیۆنی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا واتە ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی تێدەپەڕێت، بەڵام خەڵکی ڤەنزوێلا بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دژی ئەمریکا و داوای ئازادکرانی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن. هاوکات هاووڵاتیانی مەکزیکیش خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا و داوایان لە ئیدارەی ترەمپ کرد دەسهەڵگرێ لە خۆهەڵقورتاندنە نێو کاروباری ناوخۆیی ڤەنزوێلا و وڵاتانی دیکەیش.

سەرپەیڤ