کانونی دوھەم 12, 2026 14:55 Asia/Tehran
  • بومەلەرزە لە واشنگتۆن؛ لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ده‌که‌نه‌ ئامانج

بیست داواکاری گشتیی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی تاوانکارییان لە جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتەی دەستپێکرد لەسەر نۆژەنکردنەوەی بارەگای بانکی فیدڕاڵی بە بڕی دو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رایگه‌یاند، بانکی ناوەندیی ئەمریکا بانگهێشتنامەی دەستەی سوێندخواردنی گەورە و هەڕەشەی تۆمەتی تاوانکاری لە وەزارەتی داد وەرگرتوە سەبارەت بە ئیفادەکەی لەبەردەم کۆنگرێس لە هاوینی ڕابردوودا سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەکە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، ئەو ڕێوشوێنە یاساییە بیانویەکە بۆ سنوردارکردنی سەربەخۆیی فیدڕاڵی لە دانانی ڕێژەی سوددا، ئەم هەڕەشە نوێیە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیفادەکەی منەوە نییە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردودا، هەروەها پەیوەندی بە نۆژەنکردنەوەی بیناکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە نییە.

جیرۆم پاول وتیشی، مەترسیی تۆمەتی تاوانکاری دەرئەنجامی دانانی ڕێژەی سودە کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لەسەر بنەمای باشترین هەڵسەنگاندن بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی گشتیدایە، نەک شوێنکەوتنی خواستی سەرۆک دایده‌نێت.

سەرپەیڤ