دانپێدانانی ترەمپ بە دزینی نەوتی ڤەنزوێلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443972-دانپێدانانی_ترەمپ_بە_دزینی_نەوتی_ڤەنزوێلا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویەتی: ئێمە رۆژانە پەنجا ملوێن بەرمیل نەوت لە ڤەنزوێلا وەردەگرین کە بەهاکەی زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار.
(last modified 2026-01-14T11:53:45+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2026 15:15 Asia/Tehran
  •  دانپێدانانی ترەمپ بە دزینی نەوتی ڤەنزوێلا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویەتی: ئێمە رۆژانە پەنجا ملوێن بەرمیل نەوت لە ڤەنزوێلا وەردەگرین کە بەهاکەی زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار.

ترەمپ کە لە دەسدرێژکارییەکی سەربازی لە سێیەمی ژانڤییە، "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای ڕفاند، ئیدیعای کرد، بەنیازە ڤەنزوێلا بخاتەسەر ئاراستەیەکی شیاو. 

"دێلسی رۆدریگرز" سەرۆک کۆماری کاتیی ڤەنزوێلا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی دەوڵەتیی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی بەو کارەی ترەمپ پێشانداو وتی: من سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلام. ڤەنزوێلا وڵاتێک بەسەروەریی سەربەخۆیە کە لەلایەن حکومەت و جەماوەرەکەی ئیدارە دەبێ.