ڕیسواییەکەی ئاپستین ئێستایش هەر لە ئینگلیز قوربانی دەخاتەوە
بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی ئینگلیز دوای دەرکەوتنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جێفری ئاپستەین تاوانباری کەتنی جنسی لە ئەمریکی ناچاربوو دەست لەکاربکێشێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، سکرتێری کابینەی بەریتانیادوابەدوای هەراو هوریای لەپێوەندیدابوون لەگەڵ جێفری ئاپستین بووە سێیەم بەرپرسی حکومەتی ئەم وڵاتە کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
دوابەدوای هەستانەوەی شەپۆلی ڕیسواییەکانی دۆسییەکەی جێفری ئاپستەین تاوانباری کەتنی جنسی لە ئەمریکا، کابینەی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کریس وۆرمالد، وەزیری کابینەکەی دەستلەکارکێشاوەتەوە. ڤۆرماڵد سێیەم بەرپرسی باڵای نزیک لە ستارمەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ جێفری ئاپستین دەستی لە پۆستەکەی کشاوەتەوە.
ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیش دانی ناوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاپستیندا و وتوویەتی کە گەلێک هەست بە پەشیمانی دەکات.