لاورۆڤ: ئەمریکا ملکەچی گوشارەکانی ئەوروپایە سەبارەت بە ئۆکرانیا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ماوەیەکە نیشانەگەلێک لە ملکەچبوونی ئەمەریکا لەهەمبەر گوشارەکانی ئەوروپا سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا دەبیندرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەوروپییەکان هەروا بەردەوامن لە فشارەکان بۆ لادانی واشنتۆن لە ڕێبازەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پاوەجێی و هەوڵدەدەن هانیان بدەن بۆ گرتنەبەری تاکتیکی ئاگربەستی دەستبەجێ لە پێناو ئەوەی دەرفەتێک بە خۆیان و زێلێنسکی و هێزەکانی بدەن بۆ ئامادە کردنی هێزەکان و بوژاندنەوەی پیشەسازییە سەربازییەکانیان. سێرگی لاڤرۆڤ وتیشی : بەردەوام بوونی ئەم ڕێبازە سەیر نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە نیشانەگەلێک لە تەسلیم بوونی لایەنی ئەمریکی بۆ ئەم فشارە بەدی دەکرێت. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ڕووسیا هەروەها وتی: لە ڕاستیدا هەموو ئەو ڕووداوانەی وا ئێستا لە ئۆکرانیا ڕوودەدەن، شەڕێکە کە ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ڕژێمی کیێڤەوە کە بە ئاشکرا دروشمی نازییەکان دەڵێنەوە وەڕێی خستووە .