بەردەوامیی شەڕی دژ بە ئێران بە زیانی ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445534-بەردەوامیی_شەڕی_دژ_بە_ئێران_بە_زیانی_ئەمریکایە
سەرۆکی پێشووی ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا خوازیاری کۆتایی هاتنی دەستبەجێی ئەم شەڕ بوو.
(last modified 2026-07-21T14:47:17+00:00 )
ته‌مووز 21, 2026 13:00 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی شەڕی دژ بە ئێران بە زیانی ئەمریکایە

سەرۆکی پێشووی ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا خوازیاری کۆتایی هاتنی دەستبەجێی ئەم شەڕ بوو.

جۆ کێنێت، بە ئاماژە بە کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر ئۆردۆن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وشداریدا لەحاند بەردەوامیی ململانێکان و پێیداگرت: "ئەم شەڕە هەر لە بنەچەوە نەدەبوو دەستی پێبکرێت. بێتوو بە هەر شێوەیەک جگە لە کشانەوەیەکی دەستبەجێ هەوڵ بۆ کۆتایی پێهێنانی بدەین، دۆخەکەمان تەنیا خراپتر کردووە".سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە زیادبوونی ژماری کوژراو و بریندارانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێران جەختی کرد: کۆتایی بەم شەڕە بهێنن.چاک شومەر لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی: هەر چرکەیەک کە ترەمپ شەڕی دژی ئێران درێژە پێدەدات، هێزەکانمان چرکەیەک زیاتر لە مەترسیدا دەمێننەوە.