بڵاوبوونەوەی بەڵگەکانی بڕیاری دادەوانی و وشداری سووری ئینتێرپۆل دژ بە سەرانی گروپە تیرۆریستییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445542-بڵاوبوونەوەی_بەڵگەکانی_بڕیاری_دادەوانی_و_وشداری_سووری_ئینتێرپۆل_دژ_بە_سەرانی_گروپە_تیرۆریستییەکان
بۆ یەکەمجار بەشێک لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە بڕیارە دادوەوانییەکان و داخوازەکانی ڕادەستکردنەوە، هاوکاریی دادەوانی و وشداری سووری پۆلیسی ئینتەرپۆل دژی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامانی دیاری گروپە تیرۆریستییەکانی سەقامگیر لە هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
(last modified 2026-07-21T14:57:25+00:00 )
ته‌مووز 21, 2026 18:59 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی بەڵگەکانی بڕیاری دادەوانی و وشداری سووری ئینتێرپۆل دژ بە سەرانی گروپە تیرۆریستییەکان

بۆ یەکەمجار بەشێک لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە بڕیارە دادوەوانییەکان و داخوازەکانی ڕادەستکردنەوە، هاوکاریی دادەوانی و وشداری سووری پۆلیسی ئینتەرپۆل دژی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامانی دیاری گروپە تیرۆریستییەکانی سەقامگیر لە هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

ئەم بەڵگەنامانە لەلایەن دەزگەکانی پەیوەندیدارەوە نێردراون بۆ دەزگەی داد و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و خراونەتە بەردەستی دامودەزگا بەرپرسەکان. هەروەها لە ژمارێک لەم دۆسییانەدا، داخوازەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرۆسەکانی هاوپێوەند بە ئینتێرپۆلدا قبوڵ کراوە و بۆ تۆمەتباران وشداری سوور(ڕێد وارنینگ) دەرکراوە؛ ڕێوشوێنێک کە دەتوانێ سەفەر، گواستنەوە، جووڵە و چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی کەسانی داواکراو سنووردار بکات. بە وتەی شارەزایان، جگە لە دەرکردنی بڕیاری دادەوانی، توانا یاساییەکانی پەیوەست بە ڕادەستکردنەوەی تاوانباران و هاوکاری یاسایی و دادەوانیش بەکاردەهێنرێن. بێتوو ڕێککەوتنی هاوکاریی دادەوانی لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا هەبێ، ئەم داواکاریانە دەتوانن ببنە بنچینەی لێکۆڵینەوەی یاسایی و دادەوانی لە چوارچێوەی یاسا ناوخۆییەکانی وڵاتان و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیاندا. بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامانە ئەوە دەردەخات کە بەدواداچوونی دۆسییەکانی پەیوەست بەم کەسانە تەنیا پێوەندی بە لایەنەکانی پێوەندیداری نێو ئێرانەوە نییە و میکانیزمەکانی هاوکاریی واوەسنووریش بۆ پێوشوێنگرتنی یاساییان بەکارهێنراوە.