خۆپیشاندان لە بەرلین بۆ پشتگریی لە فەلەستین، لوبنان و ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445676-خۆپیشاندان_لە_بەرلین_بۆ_پشتگریی_لە_فەلەستین_لوبنان_و_ئێران
بەسەدان کەس لە خەڵکی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان لەسەر شەقامەکانی بەرلین، هاودەنگییان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و ئێراندا.
(last modified 2026-07-27T13:59:02+00:00 )
ته‌مووز 27, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەرلین بۆ پشتگریی لە فەلەستین، لوبنان و ئێران

بەسەدان کەس لە خەڵکی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان لەسەر شەقامەکانی بەرلین، هاودەنگییان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و ئێراندا.

بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە بە گرتنەدەستی ئاڵای فەلەستین، لوبنان، ئێران و پلاکارد و لافیتە بەناوەرۆکی دژە شەڕ، خوازیاری راگیرانی خێرای"ژینۆساید لە غەززە" بوون.

بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە هەروەها پارچە نووسراوەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نووسرابوو؛ "دۆناڵد ترەمپ گەورەترین مەترسیی بۆ جیهان" و "ژینۆساید بوەستێنن".

لەو ڕێپێوانەدا، شارومەندانی ئاڵمانی وێڕای ئاماژە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان، هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە لە پێویستیی پێش گرتن بە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان.