ناڕازییان لە واشنگتن دی سی خوازیاری قۆڵبەستکرانی نەتانیاهو بوون
بەسەدان ناڕازی لە واشنگتن دی سی داوایان لە بەرپرسانی ئەمریکا کرد بڕیاری دەسبەسەرکرانی دەرکراو لەلایەن دادگەی سزای نێودەوڵەتی دژی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی جێبەجێ بکەن.
ژومارێک لەو ناڕازییانەی خوازیاری قۆڵبەستکرانی نەتانیاهو بوون، سەرباری بارانبارینێکی بەخوڕ و ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان، چوونەنێو هۆڵی هۆتێل "فۆرسیزنز" لە جۆرج تاوان، ئەو شوێنەی نەتانیاهو خەریکی خواردنی شیو بوو.
لە ڤیدیۆکاندا، دروشمگەلێکی وەک "بی بی، بی بی، ناتوانی خۆت بشێریەوە... خەریکی ژینۆسایدکردنی" دەبیسرێ.
دادگەی سزای نێودەوڵەتی لە ساڵی٢٠٢٤ بڕیاری قۆڵبەستکردنی بۆ نەتانیاهو و یوئاو گالانت، وەزیری پێشووی بەرەڤانیی رژیمی زایۆنیستی دەرکردو ڕایگەیاند، بەپێی تۆمەتی پەیوەست بە جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتی لە شەڕی جینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، ئەو بڕیارە بۆ ئەو دوو کەسە دەرکراوە.