قەیرانی جیهانیی وزە لەبەر سنوردارکرانی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445822-قەیرانی_جیهانیی_وزە_لەبەر_سنوردارکرانی_هاتووچۆی_کەشتییەکان_لە_گەرووی_هورمز
بەردەوامیی سنووردارکردنی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەهۆی چوونەسەری ئاستی گرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا، کێشەی بۆ کودی کیمیاویی و و پێداویستی و کەرەستەی پیشەسازیی دروست کردووە. بەرپرسی کۆمپانیای ئارامکۆش ڕایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، جیهان 2.6 ملیار بەرمیل نەوتی لەدەستداوە.
(last modified 2026-08-06T14:13:41+00:00 )
ئاب 06, 2026 17:42 Asia/Tehran
  • قەیرانی جیهانیی وزە لەبەر سنوردارکرانی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز

بەردەوامیی سنووردارکردنی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەهۆی چوونەسەری ئاستی گرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا، کێشەی بۆ کودی کیمیاویی و و پێداویستی و کەرەستەی پیشەسازیی دروست کردووە. بەرپرسی کۆمپانیای ئارامکۆش ڕایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، جیهان 2.6 ملیار بەرمیل نەوتی لەدەستداوە.

لە تازەترین ڕاپۆرتی مانگانەی ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا هاتووە: سنووردارکردن و گیرانی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هاتوچۆی بازرگانی و درێژبوونەوەی کاتی گەیاندن و رادەستکرانی کاڵاو زیادبوونی تێچووی گواستنەوە و بیمە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو ناوەندە، شوێنهات و دەرهاوێشتەکانی ئەو دۆخە ناوچەی کەنداوی فارسی تێپەڕاندووە و جگە لە کەرتی وزە کە گرنگییەکی بەرفراوانی پێدراوە، بازرگانی کودی کیمیایی زۆرترین مەترسی لەسەرە.

ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی هۆشداریدا کە ئەگەرچی سیستەمی تیجارەتی جیهانی تائێستا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگەی ئەو دۆخەی گرتووەو کەسابەت و پیشەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی، ڕوویان کردۆتە گۆڕینی ڕێڕەوەکان، بەڵام تاکاتێک کە کێشەو گرفت بەردەوام بێ لەبەردەم کەشتیوانی و گەمییەوانیدا، تیجارەتی جیهانی و گەشەی ئابوری بەرەوڕووی بێمتمانەییەکی بەرچاو دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمین حەسەن ناسر بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی رۆیتەرزدا وتی: جیهان لەبەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە زیاتر لە ٢.٦ملیار بەرمیل نەوتی لەدەست داوەو پڕکردنەوەی کۆگاکان نزیک ١٨ مانگ دەخایەنێ.

لەدرێژەی ڕاپۆرەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، هەناردەی نەوتی خاوی عەرەبستانی سەعودی لە بەندەری یەنبەع لە دەریای سوور بەهۆی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنی یەمەنییەکان، سست و خاو بووەتەوە.

کۆمپانیای "ئێنێرژی سپەکتس"یش لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: هەڵمەتی بارکردنی نەوت لە بەندەری یەنبەعی عەرەبستان کەمی کردووەو لەکاتێکدا کە زۆربەی تانکەڕەکانی سەعودیا سیستەمی ناسکردنی ئۆتۆماتیکیان ناسراو بە "ئەی ئای ئێس" کوژاوەتەوە، لە یەنبەع نەوت باردەکەن.