سێناتۆری ئەمریکی: ترەمپ لەشەڕدا شکستی هێنا، ئێران بەهێزتر بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445890-سێناتۆری_ئەمریکی_ترەمپ_لەشەڕدا_شکستی_هێنا_ئێران_بەهێزتر_بوو
سێناتۆری ئەمریکی بە دانپێدانان بە بێ ئاکامیی دەوڵەتی ترەمپ لە شەڕی دژ بە ئێراندا، وتی: ئەو شەڕە بووەهۆی لاوازبوونی ئەمریکاو بەهێزتربوونی ئێران.
(last modified 2026-08-10T14:15:49+00:00 )
ئاب 10, 2026 17:41 Asia/Tehran
  • سێناتۆری ئەمریکی: ترەمپ لەشەڕدا شکستی هێنا، ئێران بەهێزتر بوو

سێناتۆری ئەمریکی بە دانپێدانان بە بێ ئاکامیی دەوڵەتی ترەمپ لە شەڕی دژ بە ئێراندا، وتی: ئەو شەڕە بووەهۆی لاوازبوونی ئەمریکاو بەهێزتربوونی ئێران.

کریس مورفی وێڕای داننان بە شوێنهات و لێکەوتەکانی شەڕی دژ ئێران بۆ وڵاتەکەی، ڕایگەیاند کە پاڵپشتیی هەر ڕێککەوتنێک دەکا کە کۆتایی بەو شەڕە بێنێ تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێکی خراپیش بێ. مورفی بەئاماژە بە چوونەسەری تێچووی بەردەوامکردنی شەڕ و لێکەوتەکانی بۆ ئەمریکا وتی: خەڵکی ئەمریکا لەو شەڕە ئازار دەکێشن و تێچووی کرانەوەی گەرووی هورمزیش تادێ زیاد دەکا. ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە هەروەها وتی کە دۆناڵد ترەمپ لەو شەڕەدا شکستی خوارد و ئەمریکا لاواز و ئێرانیش بەهێزتربوو . ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بە بژاردەکانی بەردەم بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، وتی: تەنیا ڕێککەوتنێک کە لە ئێستادا بەردەستە، ڕێککەوتنێکی سامناک و خراپە.