رووسیا: شەڕی ئۆکرانیا تەنیا بە لەناوبردنی ڕەگ و ریشەکانی رادەگیردرێ و دەبڕێتەوە
ئاب 10, 2026 18:02 Asia/Tehran
یاریدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی کە مۆسکۆ بژاردەی "ڕاگرتن"ی کێشەی ئۆکرانیا ڕەت دەکاتەوەو پێی وایە، کۆتایی ئەو قەیرانە تەنیا بە لەناوبردنی ڕیشەکانی مومکین دەبێ.
میخائیل گالۆزین بەڕەت کردنەوەی بیرۆکەی ڕاگرتنی کاتیی شەڕ، جەختی کرد؛ مۆسکۆ تاکاتێک کە ڕیشەکانی قەیران چارەسەر نەبێ، لەگەڵ وەستاندنی شەڕ ڕەزامەندیی دەرنابڕێ. ناوبراو هەروەها ئۆکرانیای بە تاوپێدانی تێکهەڵچوون و هێرش بۆسەر ژێرخانەکانی وزە تۆمەتبار کردو خوازیاری کاردانەوەی ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی بوو. ئەو لێدوانانە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە قاسم جومارت تۆکایێف، سەرۆک کۆماری قەزاقستان، پێشتر خوازیاری وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەسپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ببوو، پێشنیازێک کە کرێملین بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەنووکە، ڕەتی کردۆتەوە.
سەرپەیڤ