گەرما و وشکەساڵی ئەورووپای نوقمی قەیرانی ئاو کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445978-گەرما_و_وشکەساڵی_ئەورووپای_نوقمی_قەیرانی_ئاو_کردووە
شەپۆلی گەرما و وشکەساڵیی تووند لە ئەورووپا دواهاتی نالەباری بەربڵاوی هەبووە بۆ کیشوەری سەوز.
(last modified 2026-08-14T09:42:26+00:00 )
ئاب 14, 2026 09:41 Asia/Tehran
  • گەرما و وشکەساڵی ئەورووپای نوقمی قەیرانی ئاو کردووە

شەپۆلی گەرما و وشکەساڵیی تووند لە ئەورووپا دواهاتی نالەباری بەربڵاوی هەبووە بۆ کیشوەری سەوز.

لە ئەڵمان، ڕێکخراوی ڕابێرت کۆخ ڕایگەیاندووە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەس بە هۆی دواهاتەکانی گەرما گیانیان لە دەست داوە؛ هەژمارێک کە بانترین ئاستە لەوکاتەوە ئەم ڕێژە و ئامارە تۆمار دەکرێ لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە. لە ئینگلیز زیاتر لە ٧٠%ی ناوچەکان بەرەوڕووی وشکەساڵی بوونەتەوە و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەروبووی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراکی تووشی کێشە کردووە. لە وڵاتی سویسیش وشکەساڵی ئاوی ڕووبار و زەریاچەکانی تا نزمترین ئاست دابەزاندووە و لە ١١ وێستگەی چاودێریدا، ڕیکۆردی مێژوویی دابەزینی ئاستی ئاو تۆمار کراوە. کارناسان بەردەوامبوونی گەرما و وشکەساڵی بە مەترسییەکی قورس دەزانن لەسەر سەرچاوەکانی ئاو و ئاسایشی خۆراکی ئەورووپا.