لاڤرۆف: ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕی لە هێرشەکانی ئوکرانیا بۆ سەر ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445998-لاڤرۆف_ئەمریکا_ڕۆڵێکی_گرنگ_دەگێڕی_لە_هێرشەکانی_ئوکرانیا_بۆ_سەر_ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە ئەمریکا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێ لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا، بەتایبەت ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ناوچەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی و هەروەها لە پەلاماردانی ئامانجە مەدەنییەکانیشدا.
(last modified 2026-08-14T15:36:53+00:00 )
ئاب 14, 2026 19:01 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕی لە هێرشەکانی ئوکرانیا بۆ سەر ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە ئەمریکا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێ لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا، بەتایبەت ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ناوچەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی و هەروەها لە پەلاماردانی ئامانجە مەدەنییەکانیشدا.

سێرگی لاڤرۆڤ بە ئاماژە بەو زانیاریانەی واشنتۆن دەیخاتە بەردەستی کیێڤ، ڕایگەیاند کە مۆسکۆ داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە لەو بارەیەوە و چاوەڕێی وەڵامە. لاڤرۆڤ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ تیابردنی هەر جۆرە پشتیوانی لۆجستیکی کە ڕۆژئاوا دەینڕێ بۆ سوپای ئۆکرانیا . وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێیشیداگرت: "ئێمە شێوازەکانمان زۆر توندتر دەکەینەوە بۆ لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەی کە ماشێنی جەنگیی کیێڤ تەیار و ئامادەی شەڕ دەکەن. ئێمە هەر ئێستایش ئەم کارە دەکەین".