لاوازیی ئوروپاو ئەمریکا لە پێشگرتن بە شکستهێنانی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446084-لاوازیی_ئوروپاو_ئەمریکا_لە_پێشگرتن_بە_شکستهێنانی_ئۆکرانیا
بەرپرسێکی هەواڵگریی پێشووی ئەمریکا جەختی کرد؛ ئوروپاو ئەمریکا ناتوانن پێش بە شکستی سەربازیی کیێف بگرن.
(last modified 2026-08-18T14:03:49+00:00 )
ئاب 18, 2026 17:32 Asia/Tehran
  • لاوازیی ئوروپاو ئەمریکا لە پێشگرتن بە شکستهێنانی ئۆکرانیا

بەرپرسێکی هەواڵگریی پێشووی ئەمریکا جەختی کرد؛ ئوروپاو ئەمریکا ناتوانن پێش بە شکستی سەربازیی کیێف بگرن.

سکات ریتەر شیکاری سەربازیی و ئەفسەری خانەنشینی هەواڵگریی مارێنزە ئەمریکییەکان، وتی: هیچ چەشنە یارمەتییەکی رۆژاوا ناتوانێ شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا بەقازانجی ئۆکرانیا بگۆڕێ. وتیشی: نە ویلایەتە یەکگرتووەکان و نە ئوروپاش ناتوانن یارمەتیی ئۆکرانیا بدەن لەشەڕی دژ بە ڕووسیادا، سەرکەوێ. سکات ریتەر هەروەها وتی کە هیچ هێزێکی سەربازیی یان پێکهاتەی سەربازیی نییە کە بتوانێ دۆخی ئۆکرانیا بگۆڕێ.