میرشایمەر: ترەمپ دەسەوەسانەو خەریکی پەلەقاژەکردنە
بیردۆزی ئەمریکی وتی: پلانی گوشاری ئابووریی دژی ئێرانیش بێ ئەنجام دەبێ، چونکە ترەمپ لە شەڕی سەربازیدا شکستی هێناوەو دەسەوەسان بووەو خەریکی پەلەقاژەکردنە.
جان میرشایمەر بەرەتکردنەوەی ئەگەری سەرکەوتووبوونی تاوپێدرانی گوشاری ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، وتی: واشنگتۆن نەک هەر ناتوانێ بەتەواوەتی ئابووریی ئێران گۆشەگیر بکا بەڵکوو بە سیاسەتەکانی زۆرێ لە وڵاتانی لە ئەمریکا دوور کردۆتەوە. میرشایمەر بەئاماژە بەوەی کە چین، گەورەترین هاوبەشی تیجاریی ئێرانە، وتی: پلانی گوشاری ئابووریی دژی ئێران بێ ئاکام دەبێ و چین ڕایگەیاندووە کە ئەو سیاسەتە، پەیڕەو ناکاو ڕووسیاش وەها کارێک ناکات. بیردۆزی ئەمریکی هەروەها جەختی کرد؛ ترەمپ خەریکی پەلەقاژەکردنەو دەسەوەسان بووە، چونکە خۆی خستووەتەنێو شەڕێکەوە کە تێیدا، دۆڕاوە و سەرەنجام، وەک گەورەترین کارەساتی سیاسەتی دەرەکی لە مێژوویی ئەمریکادا دەناسرێ.