بەرز مانەوەی هەڵاوسانی ئەوروپا بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446702-بەرز_مانەوەی_هەڵاوسانی_ئەوروپا_بەهۆی_شەڕی_ئەمریکا_دژی_ئێران
 سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا وشداریدا: هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆ بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا بە بەرزی.  دەمێنێتەوە.
(last modified 2026-09-13T14:23:58+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 17:51 Asia/Tehran
  • بەرز مانەوەی هەڵاوسانی ئەوروپا بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران

 سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا وشداریدا: هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆ بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا بە بەرزی.  دەمێنێتەوە.

کریستین لاگارد جەختی لەوە کردەوە: بەردەوامبوونی ئەم ململانێیە و کەمبوونەوەی توانای پاڵاوتنی نەوت بەتایبەتی لە ڕووسیا، نرخی وزە لە ژێر فشاردا دەهێڵێتەوە و تەنانەت مەترسی لەسەر گەشەی ئابووریش دروست دەکات. ئەم لێدوانانە دوای ئەوەی بووە کە بانکی ناوەندیی ئەورووپا بۆ جاری دووەم لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی دژی ئێرانەوە ڕێژەی سوودی بەرز کردەوە و ڕێژەی پارەی دانراو لە بانکیشی گەیاندە ٢.٥%. پێشبینییە نوێیەکانی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، باس لەوە دەکەن کە هەڵاوسان لەم کیشوەرە بۆ تا دوو ساڵی داهاتوویش هەر لە ئاستێکی باندا دەمێنێتەوە.