نرخی گازۆیل لە ئەمریکا گەیشتە بانترین ئاستی خۆی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446966-نرخی_گازۆیل_لە_ئەمریکا_گەیشتە_بانترین_ئاستی_خۆی
نرخی گازۆیل گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی لە سەرانسەری ئەمریکادا و پرۆژەیاساکەی ئیدارەی ترامپ بۆ قەدەغەکردنی هەناردەکرانی، هیچ سوودێکی نەبووە.
(last modified 2026-09-23T14:47:26+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2026 18:16 Asia/Tehran
  • نرخی گازۆیل لە ئەمریکا گەیشتە بانترین ئاستی خۆی

نرخی گازۆیل گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی لە سەرانسەری ئەمریکادا و پرۆژەیاساکەی ئیدارەی ترامپ بۆ قەدەغەکردنی هەناردەکرانی، هیچ سوودێکی نەبووە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی تێکچوونی زنجیرەکانی دابینکەری سووتەمەنی بە هۆی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی گازۆیل لە سەرانسەری ئەمریکا گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی. نرخی سووتەمەنی لەم ساڵەی زایینیدا زیاتر لە ٨٣% بەرز بۆتەوە و خەریکە بەرەو گەورەترین هەڵکشانی ساڵانەی مێژوو دەچێتە پێشەوە.  کارناسان وشدارییان داوە کە دابەزینی کورتماوەی نرخەکان لە بەنزینخانەکاندا ڕەنگە دواهاتی نالەباری هەبێت.