مردنی هەفتانەی ٥٥٠ نەخۆش لە ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانەکانی ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447012-مردنی_هەفتانەی_٥٥٠_نەخۆش_لە_ڕێڕەوەکانی_نەخۆشخانەکانی_ئینگلیز
 توێژینەوەیەک لە ئینگلیز وشداری داوە کە زۆربونی لەرادەبەدەری نەخۆشان لە ئۆژانس و فریاگوزاریی نەخۆشخانە حکومییەکان و چارەسەرکردنیان لە ڕێڕەوەکاندا, پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مەترسیی مردندا هەیە.
(last modified 2026-09-26T15:03:28+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 18:32 Asia/Tehran
  • مردنی هەفتانەی ٥٥٠ نەخۆش لە ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانەکانی ئینگلیز

 توێژینەوەیەک لە ئینگلیز وشداری داوە کە زۆربونی لەرادەبەدەری نەخۆشان لە ئۆژانس و فریاگوزاریی نەخۆشخانە حکومییەکان و چارەسەرکردنیان لە ڕێڕەوەکاندا, پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مەترسیی مردندا هەیە.


 توێژەران زانیاریی زیاتر لە ١٩ هەزار نەخۆشیان لێکداوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە لە بەرامبەر هەر ١٠% زیاتربوونی قەرەباڵغیی بەشی فریاگوزاری، مەترسیی مردنی نەخۆش لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا ٠١% زیاتر دەبێت. کەمیی تەخت و پەرستار بۆتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشەکان چەندین کاژێر لە ڕێڕەوی نەخۆشخانەکان و لە سەر تەختە کاتییەکاندا چاوەڕێ بن و پێڕاگەیشتنی ڕێک و درووستیش دژوارتر دەبێت. بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە مانگی جولایدا، ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠٠٠ نەخۆش لە ئینگلیز لە ڕێڕەوەکاندا یان لەسەر تەختی کاتیدا  چارەسەرییان بۆ کراوە. پزیشکان  و پەرستاران داوایان لە حکوومەت کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئەم ڕادە زۆرەی نەخۆش لە ئورژانسەکاندا و پێشگری لە گەیشتنی زیانی زیاتر بە نەخۆشان و هەروەها کەمکردنەوەی گوشاری سەر فەرمانبەران، هەنگاوی خێراتر هەڵگرێت.