یاریدەدەری پووتین: زستانێکی سەخت چاوەڕێی ئەورووپا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447016-یاریدەدەری_پووتین_زستانێکی_سەخت_چاوەڕێی_ئەورووپا_دەکات
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ڕووسیا هۆشداری دا کە یەکێتیی ئەورووپا قورسترین زستان لە ساڵی ٢٠٢٢ـوە بە خۆیەوە دەبینێت.
(last modified 2026-09-26T15:05:42+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 18:35 Asia/Tehran
  • یاریدەدەری پووتین: زستانێکی سەخت چاوەڕێی ئەورووپا دەکات

یاریدەدەری سەرۆککۆماری ڕووسیا هۆشداری دا کە یەکێتیی ئەورووپا قورسترین زستان لە ساڵی ٢٠٢٢ـوە بە خۆیەوە دەبینێت.

کرییەڵ دیمیتریێف وتی: بڕیاری وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە وزەی ڕووسیا، دەتوانێت ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی کێشەکانی وزە لەم کیشوەرەدا. هاوکات "دان یۆرگینسەن"، کۆمیسەری وزە و خانووبەرەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاندووە کە ئەم یەکێتییە ڕەنگە بەرەوڕووی خراپترین و نالەبارترین زستانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ بەملاوە ببێتەوە؛ دۆخێک کە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ نرخە بێوێنەکان و کێشە و گرفتی شیمانەیی دابینکردنی وزەی پێویست لەلایەن ئەمریکاوە. ئاژانسی فرانس پرێس پێشتر بە بەڵگەهێنانەوە لە دەیتاکانی کۆمسیۆنی ئەورووپا ڕاپۆرتی داوە کە نرخی گازۆێل لە ئەورووپا گەیشتووەتە ڕیکۆردی بێوێنەی ٢.٢٣ یۆرۆ بۆ هەر لیتر.