لە هەر چوار منداڵی یەمەنی یەکیان تووشی بەدخۆراکیی نالەبار بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447026-لە_هەر_چوار_منداڵی_یەمەنی_یەکیان_تووشی_بەدخۆراکیی_نالەبار_بووە
 سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف ڕایگەیاندووە کە لە هەر چوار منداڵ لە وڵاتی یەمەن یەک منداڵ گیرۆدەی بەدخۆراکییەکی توند و نالەبارە.
(last modified 2026-09-26T15:33:58+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 19:03 Asia/Tehran
  • لە هەر چوار منداڵی یەمەنی یەکیان تووشی بەدخۆراکیی نالەبار بووە

 سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف ڕایگەیاندووە کە لە هەر چوار منداڵ لە وڵاتی یەمەن یەک منداڵ گیرۆدەی بەدخۆراکییەکی توند و نالەبارە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لە نێوان نزیکەی  دوو هەزار و ٩٠٠ منداڵدا کە لەو ناوچانەدا بوون و پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە، زیاتر لە چوار یەکیان تووشی بەدخۆراکییەکی توند بوونەتەوە. زیاتر لە دوو سەد کەسیش بە هۆی بەدخۆراکییەوە تووشی کێشە و نەخۆشیی قورس بوون. بە گشتی پێشبینی دەکرێ لە ساڵی ٢٠٢٦  نزیکەی دوو ملیۆن و دووسەد هەزار منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ لە یەمەن ڕووبەڕووی بەدخۆراکییەکی تووند ببنەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیان تووشی حاڵەتە نالەبارەکە دەبن. شەڕ و پێکدادان ئێستاش هەر پێش دەگرێ بە دەسراگەیشتنی منداڵان بە ڕاژەکاریی دەرمانی و خوێندن و لە دەستپێکی سێپتەمبەرەوە لانیکەم ١٥ منداڵ کوژراون و ١٤ منداڵیش بریندار بوونە، هەروەها ٣ منداڵیش هێشتا بێسەروشوێنن.