هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447478-هێرشی_بەرفراوانی_مووشەکی_و_درۆنیی_ڕووسیا_بۆسەر_دامەزراوەکانی_وزەی_ئۆکرانیا
هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، خەساری زۆری لە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە دا.
(last modified 2026-10-14T16:06:43+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2026 19:35 Asia/Tehran
  • هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا

هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، خەساری زۆری لە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە دا.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: وەرشەیەکی نۆژەنکردنەوەی ڤاگۆن و لۆکۆمۆتیڤی بەکارهێنراو لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانییەوەو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنی دووربڕ لە کیێف و ناوەندی لۆجستیکیی"نۆوایا پوچتا" لە نیکۆلایف بەئامانج گیران. هێرشی بەرفراوانی رووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، زیاتر لە شەش سەد هەزار کەسی بێ کارەبا کردو خەساری زۆری بە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە گەیاند.