برینداربوونی ٢٥٠ قوتابی لە فەڕەنسا
لە ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاران لە فەڕەنسا، پۆلیسی ئەو وڵاتە دوو سەد و پەنجا قوتابی ناڕازیی و هەروەها بەسەدان کەس لە کارمەندانی خوێندنگەکانی بریندار کردووە.
ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە فەرەنسا چووەتە هەفتەی سێیەمەوە و لەم هەفتەیەشدا خوپیشاندانێک بە بەشداریی نزیکەی نیو ملیۆن کەس بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی خوێندکاران ئەنجامدرا. بەگوێرەی دوایین ڕاپرسی، نزیکەی سەتی شەستی خەڵکی فەرەنسا پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لەو وڵاتە دەکەن و سەتی سی و سێش دژایەتیی دەکەن. خوێندکارانی فەرەنسی، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمیی مامۆستا لە قوتابخانەکان، ڕایانگەیاندووە کە نەبوونی ئیمکانات و پێداویستییەکان بەڕادەیەکە کە هەندێک جاربەهۆی نەبوونی مێز و کورسی لە پۆلدا ناچارن بە پێوە ڕاوەستن . کاتێک ناڕەزایەتیی خوێندکاران سەبارەت بە دۆخی پۆل و قوتابخانە بە هێزی دژە شۆڕش وەڵام دەدرێتەوە، نیشانەی ئەوەیە کە حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناڕەزایەتیانە.