هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447536-هێرشی_پۆلیسی_فەرەنسا_بە_گازی_فرمێسکڕێژ_بۆ_سەر_خۆپیشاندەران_لە_پاریس
بە دەستپێبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شەقامەکانی فرەنسا هێزە ئاسایشییەکانی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر خۆپیشاندەران و دەستیان دایە توندوتیژی دژ بە ناڕازییان.
(last modified 2026-10-18T11:57:33+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2026 18:44 Asia/Tehran
  • هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پاریس

بە دەستپێبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شەقامەکانی فرەنسا هێزە ئاسایشییەکانی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر خۆپیشاندەران و دەستیان دایە توندوتیژی دژ بە ناڕازییان.

شەپۆلی تازەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرەنسا بە دەستگیرکرانی لانیکەم  ٤٠ خۆپیشاندەر و هاوڕێ لەگەڵ هاتنە سەر شەقامی ئەندامانی بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکان دەست پێبووە. پۆلیسی فەڕەنسا بۆ بڵاوپێکردنی ناڕازییان ڕووی کردۆتە گازی فرمێسکڕێژ و نارنجۆکی دەنگی. خۆپیشاندانی بەربڵاو بەهۆی خەرج و بەرجی بانی ژیان و نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری فەرەنسا دەست پێ بووە.  لەو خۆپیشاندانانەدا شەڕ و پێکدادانی زۆر لەنێو خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیس ڕوویداوە.