ئەمریکا دیسان دەستی برد بۆ پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447670-ئەمریکا_دیسان_دەستی_برد_بۆ_پاشەکەوتی_ستراتیژیکی_نەوت
  ئەمریکا دیسان خەریکی بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوتی خۆیەتی و ئەمجارە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی گەیشتنی نەوت بە پاڵاوگەکانی لویزیانا، ناچار بە بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی خۆی بووە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیش ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا بە کەمبوونێکی بێوێنەی پاشەکەوتی گازەوە پێ دەنێتە زستانی ئەمساڵ.
(last modified 2026-10-24T15:28:19+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 18:57 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دیسان دەستی برد بۆ پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوت

  ئەمریکا دیسان خەریکی بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوتی خۆیەتی و ئەمجارە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی گەیشتنی نەوت بە پاڵاوگەکانی لویزیانا، ناچار بە بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی خۆی بووە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیش ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا بە کەمبوونێکی بێوێنەی پاشەکەوتی گازەوە پێ دەنێتە زستانی ئەمساڵ.

 وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە ئاماژە بە تێکچوونی کاتیی ڕادەستکرانی نەوتی نەپاڵاوتە و پێویستیی  ئاڵووێری تا 400 هەزار بەرمیل لەگەڵ پاڵاوگەی لەیک چارڵز "فیلیپس ٦٦"ی بە ڕێگەپێدراو ڕاگەیاند. ئەمە یەکەم دەستبردنی واشنتۆن بۆ پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوت لەم مانگەدا نییە. لە ١٠ی ئۆکتۆبەردا وەزارەتی وزەی ئەمریکا پاش تێکچوونی ڕەوتی گەیشتنی نەوتی نەپاڵاوتە بەهۆی گرفتی کەش وهەواوە، هەڵگرتنی تا 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە بارودۆخی ناکاو بۆ کۆمپانیاکانی ئێکسۆن مۆبیل و بی پی بە ڕێگەپێدراو ڕاگەیاند.  ئەم پاشەکەوتانە پێشتر لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ و لە کاتی دەستدرێژیی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن لە کاتی دەستپێبوونی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراینا لە ساڵی 2022، بە ڕادەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، ئاستی ئێستای پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوت 282.7 ملیۆن بەرمیلە، ژمارەیەک کە شرۆڤەکاران ئەوە بە نزمترین ئاستی پێویست دەزانن. ئاڵوگۆڕی ئەمدواییە لە کاتێکدا جێبەجێ کرا کە نرخی نەوت هەر ڕووی لە هەڵکشاون بووە. نەوتی نەپاڵاوتە ڕۆژی هەینی بە زیاتر لە 3% هەڵکشان لە قۆناغێکی سەوداییدا لە سنووری ١١٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیل تێپەڕی، لەکاتێکدا کە نەوتی وێست تێکساس ئینتەرمیدیەت بە 4.7% هەڵکشان گەیشتە 103 دۆلار و 52 سێنت. فاتیح بیرۆل، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، هۆشداریی داوە کە ئەورووپا لە کاتێکدا پێدەنێتە وەرزی زستانەوە کە پاشەکەوتی گازی ئەم کیشوەرە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی و توانای بەرگەگرتنی شۆکی زیاتری لەبەر نەگەیشتنی وزەی پێویست بە بازاڕی نییە. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە شەڕی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دژی ئێران، زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانیی وزەی تێکداوە.بیرۆل لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە بەرلین وتی: تێکچوونی پرۆسەی تێپەڕینی کەشتییەکان لە گەرووی هورمو هەموو ناوچەکانی جیهانی خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە، بەڵام ئەورووپا بە شێوەیەکی تایبەت زیانی پێدەگات و ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند مانگی داهاتووداڕووبەڕووی هەڵکشانی تێچووی هاوردەی گازی سروشتیی شل ببێتەوە، تەنانەت ئەگەر هەر لە ئەمڕۆشەوە ئاشتی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ کەنداوی فارس.بە گەیشتنی سەرما و سۆڵەی زستان، کۆگاکانی پاشەکەوتی گازی سروشتیی یەکێتیی ئەورووپا تەنیا 72%ی بارستای خۆیان پڕکردووەتەوە؛ لە کاتێکدا کە ئەم ڕێژەیە بە گشتی نزیکەی 90%ــە. بەگوێرەی وتەی شرۆڤەکاران، ئەم کەمبوونە، بڕی وزەی پێویستی دابینکردنی کارەبای ١٠ تا ١٢ ملیۆن ماڵە.