کۆریای باکوور: لەبەر سیاسەتی ئەمریکا توانای پێشپێگریی ئەتۆمیی خۆمان بەهێزتر دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447882-کۆریای_باکوور_لەبەر_سیاسەتی_ئەمریکا_توانای_پێشپێگریی_ئەتۆمیی_خۆمان_بەهێزتر_دەکەین
کۆریای باکوور لە کاردانەوە بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە بەنیازە بەرنامەی پێشپێگرانەی ئەتۆمیی خۆی بەهێزتر و خێراتر بکات.
(last modified 2026-11-02T15:00:06+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2026 18:28 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور: لەبەر سیاسەتی ئەمریکا توانای پێشپێگریی ئەتۆمیی خۆمان بەهێزتر دەکەین

کۆریای باکوور لە کاردانەوە بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە بەنیازە بەرنامەی پێشپێگرانەی ئەتۆمیی خۆی بەهێزتر و خێراتر بکات.

 

کیم جوونگ ئوون کاربەدەستی باڵای پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە مانۆڕی ناسراو بە گورزی ئاسنینی بە نیشانەی بەردەوامبوونی هەڕەشە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی واشنگتۆن دژی پیۆنگ یانگ وەسف کرد. ئەم مانۆرە بە مەبەستی هەواهەنگیی توانا ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و هێزە ئاساییەکانی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو. ئەم کاربەدەستەی کۆریای باکوور هەروەها بە شەرمەزارکردنی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن جەختی کرد کە بەهێزکردنی توانای ئەتۆمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان سیاسەتێکی نەگۆڕە لە ستراتژیی بەرەڤانیی "پیونگ یانگ"دا.