بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەریی لە ئەورووپا
تشرینی دووهم 03, 2026 16:47 Asia/Tehran
لە درێژەی پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی بە دۆخی ئابووریی لەسەرتاسەری ئەورووپادا، نوێنەرانی نەیاری حکومەت لە کۆڕی پەرلەمانی ئەلبانیا، بۆمبی دووکەڵپژێنیان تەقاندەوە. چەند حەفتەیە کە خوێندکاران خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی "ئێدی راما"ی سەرۆک وەزیرانن کە لە ١٣ ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر دەسەڵاتە.
لە ئەڵمانیا، خوێندکاران، زانکۆکانی بەرلین و هامبورگیان داخست. ئەوان لە کەمیی بودجەی تەرخانکراو بۆ خوێندن و گەڕانەوەی ئەگەریی خزمەتی سەربازیی ئیجباریی ناڕازین. بڕیارە لە ئیسپانیاو پورتوگالیش، هەزاران ناڕازیی، چوونەسەری بەرچاوی کرێ خانوو، ئیدانە بکەن.
لە ئیتالیاش وەک فەڕەنسا تێچووی زۆری ژیان، بووەتەهۆی تووڕەیی گشتی. هەزاران گەنج هاتنەسەر شەقام و مانگرتنی سەرتاسەریی بۆ هەینیی داهاتوو بەرنامەڕێژیی کراوە.