لایەنگرانی فەلەستین لە لەندەن خوازیاری هەنگاونانی کردەیی دژی ژینۆساید لە غەززە بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448164-لایەنگرانی_فەلەستین_لە_لەندەن_خوازیاری_هەنگاونانی_کردەیی_دژی_ژینۆساید_لە_غەززە_بوون
چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، بە گردبوونەوە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز، خوازیاری هەنگاونانی پراکتیکی و کردەیی حکومەتی ئەو وڵاتە بوون بەمەبەستی ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە.
(last modified 2026-11-14T16:14:23+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 18:43 Asia/Tehran
  • لایەنگرانی فەلەستین لە لەندەن خوازیاری هەنگاونانی کردەیی دژی ژینۆساید لە غەززە بوون

چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، بە گردبوونەوە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز، خوازیاری هەنگاونانی پراکتیکی و کردەیی حکومەتی ئەو وڵاتە بوون بەمەبەستی ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە.

 

ناڕازییان و خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، خوازیاری راگیرانی بەتەواوەتی فڕۆشی چەکەمەنی بە رژیمی زایۆنیستی، سەپاندنی گەمارۆی کاریگەر و ئاسانکاریی بۆ ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غەززە بوون. نوێنەرانی سەندیکا پیشەییەکانیش بەئاماژە بە بارودۆخی دژواری ئاوارەکانی فەلەستین و خەسارێک کە بەهۆی بارانبارین و لافاو بەریان کەوتووە، جەختیان کردەوە لە پێویستیی کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و لەگوشارخستنی تەلاویڤ. ناڕازییان رایانگەیاند، هەتا کۆتایی هاتنی شەڕ و کۆتایی ڕەنج و مەینەتی گەلی فەلەستین، ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان بەردەوام دەکەن. ئەو گردبوونەوە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە پەلامارە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەرتاسەری غەززە هەروا درێژەی هەیە.