جیهان
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە
تهمووز 11, 2024 08:25"ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە، بەڵام وەدوا دەخرێ.
-
یەکیەتی ئوروپا دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە خان یۆنس شەرمەزار کرد
تهمووز 10, 2024 14:50جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی خان یۆنسی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەرمەزار کردو وتی: باشە ئاخۆ دەبێ تاکەی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان خۆ ڕابگرن لەبەرامبەر داخی ئەو کێشەیەدا؟
-
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی: هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەت لە غەززە بوونی نییە
تهمووز 10, 2024 13:12سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستین ڕایگەیاندووە کە تەنیا یەک شوێنی ئەمن و سەلامەت لە غەززەدا بوونی نییە.
-
کۆشکی سپی: ویستێکی سیاسی لە ئارادا نییە بۆ بە ئەندامکردنی ئوکراین لە ناتۆ
تهمووز 10, 2024 12:30کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ویست و ورەیەکی سیاسی لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئوکراین لە ناتۆ بکرێ بە ئەندام.
-
باهۆزی برەیل لە تێگزاس لانیکەم چار قوربانیی لێکەوتەوە
تهمووز 10, 2024 11:30بە هۆی هەستانی باهۆزی برەیل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەیالەتی تێگزاسی ئەمریکا، لانیکەم چوار کەس گیانیان لە دەستدا و کارەباری نزیکەی سێ ملوێن کەسیش پچڕا .
-
ڕووسیا: مۆسکۆ کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆی بە وردی لە ژێر چاودێریدایە
تهمووز 09, 2024 20:28وتەبێژی حکومەتی ڕووسیا رایگەیاند کە مۆسکۆ کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی ناتۆ لە ئەمریکای بە وردی لە ژێر چاودێریدا دەبێ.
-
کرێملین: سیستەمی دژەمووشەکی ئوکرایین کەوتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان
تهمووز 09, 2024 20:27وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە کاردانەوە بە راپۆرتەکان سەبارەت بەو پەلامارەی کە خستوویانەتە پاڵ ڕووسیا سەبارەت بەوەی کە گوایە هێرشی کردۆتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان لە کییەف، جەختی کرد کە مۆسکۆ هێرش ناکاتە سەر ئامانجی مەدەنی.
-
ژماری قوربانیانی لافاو لە هیندستان گەیشتە ٨٥ کەس
تهمووز 09, 2024 10:25ژماری قوربانیانی ئەو لافاوەی بە هۆی بارانبارینێکی بەخوڕ و بێوچان لە ئەیالەتی ئاسام هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەستاوە، گەیشتە ٨٥ کەس.
-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئوروپا وریایی دا بەرامبەر بە مردنی ٢٦ هەزار فەلەستینی دیکە
تهمووز 09, 2024 09:45چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیترانە لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەردەوامە لەسەر ڕێگەگرتن لە چوونی بریندارو نەخۆشە فەلەستینیەکان بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی غەزە.
-
بایدێن: خەریکم کاروباری جیهان ڕادەپەڕێنم، پێویستم بە تاقیکردنەوەی تەندرووسیی دەروونی نییە
تهمووز 08, 2024 12:15سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ڕەخنە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندرووستیی جەستە و دەروونیی بانگەشەی کرد کە پێویستی بە هیچ تاقیکارییەکی تەندرووسیی دەروونی نییە.