درێژەی خۆپیشاندانی خەڵکی بەریتانیا بۆ داکۆکی کردن لەغەززە و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432070-درێژەی_خۆپیشاندانی_خەڵکی_بەریتانیا_بۆ_داکۆکی_کردن_لەغەززە_و_لوبنان
بەسەدان کەس لە لایەنگرانی فەلەستین لە بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە لە پێتەختی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان و وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکارییەدڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین و لوبنان لەگەڵ خەڵکی ئەم دوو وڵاتە هاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2024 05:46 Asia/Tehran
  •  درێژەی خۆپیشاندانی خەڵکی بەریتانیا بۆ داکۆکی کردن لەغەززە و لوبنان

بەسەدان کەس لە لایەنگرانی فەلەستین لە بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە لە پێتەختی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان و وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکارییەدڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین و لوبنان لەگەڵ خەڵکی ئەم دوو وڵاتە هاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند.

ناڕازیان بە بەرزکردنەوەی دەنگی دژە ئیسرائیلی داوای وەستانی شەڕ و دامەزرانی خێرای ئاگر بەس لە لوبنانیان کرد.

بەشداران لە نەتەوە و ئایینزای جۆربەجۆر لە نێو مەیدانی ترافلگار لە ناوەڕاستی لەندەن کۆبوونەوە و وێڕای هەڵگری ئاڵای فەلەستین و لوبنان دروشمیان دەدا  کۆتایی بە داگیرکاری بێنن ، فەلەستین ئازاد بکەن و دەست لە پەلامار کردنەسەر لوبنان هەڵگرن.

ناڕازیان پارچەنووسگەلێکیان بەدەستەوەبوو کە لەسەری دا نووسرابوو کۆتایی دان بە سیسیتمی ئاپارتاید لە فەلەستین و وەستانی خێرای شەڕ.

ئەوان پێداگرییان کرد هەتا کۆ تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەززە و لوبنان درێژەی هەبێت خۆپیشاندان درێژە پێ دەدەن.