جیهان
-
ئانڕوا داوای لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد کە هەوڵەکانی بەدژی ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێ
حوزهیران 01, 2024 11:12کومیسێری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا داوای لە ڕژیمی زایۆنیست کرد کە هەوڵەکانی خۆی بەدژی ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێ.
-
واڵ ستریت ژۆرناڵ: بایکۆتەکان هیچ کارتێکەریکیان نەماوە
حوزهیران 01, 2024 14:10ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی لە ڕاپۆرتێکدا دەستی داوەتە لێکدانەوەی ئەزمونی سەرکەوتووانەی کۆڕێک لەوڵاتانی بایکۆژکراو بۆ پۆچەڵ کردنەوەی بەرتەسکیە ماڵیی وبازرگانیەکانی ڕۆژئاوا
-
پۆلیسی ئەمریکا ٨٠ خوێندکاری ناڕازی لاگری فەلەستینی دەسگیرکرد
حوزهیران 01, 2024 13:45سکات هرناندزجیسۆن یارێدەری زانکۆی سانتاکرۆزلەئیالەتی کالیفورنیا ی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەفسەرانی پۆلیس، ٨٠کەس لە خوێندکارانی ناڕازی لاگری فەلەستین کە لە حەوشەی ئەم زانکۆیە مانیان گرتبوو دەسگیرکرد
-
سەرچاوەهەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە بانگهێشت کراوە لەبنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وتاردان لە کۆنگرەی ئەمریکا
حوزهیران 01, 2024 13:31مالپەڕێ ئاکسیۆس ڕاپۆرتی دا کە سەرکردە دێموکرات وکۆماریخوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا بەشێوەی ڕەسمی لە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بانگهێشتیان کردووە هەتا بۆ یاسادانەری لە کۆنگرەی ئەمریکا وتاربدات
-
پۆلیسی نێویۆرک ژمارەیەک لە چالاکانی بەشداربوو لەخۆپیشاندانێک کە لە پشتیوانی لەفەلەستینیەکان وشەرمەزارکردنی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ غەززە بەڕێوەچوو، دەسگیرکرد
حوزهیران 01, 2024 13:27بەقسەی شایەتحاڵانیی بەشداربوو لە خۆپێشاندانەکە دوای تێکەڵچوونی توندلەگەڵ پۆلیس بەش گەلێک لە مۆزەی بروکلین لەشاری نیۆیۆرکیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان
-
کاردانەوەی ڕوسیا بە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح
حوزهیران 01, 2024 10:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح لێکەوتەی ڕاستەوخۆی گرینگی نەدانی تلاویڤە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە خوازیاری تەواوکردنی ئەو شەڕەو دابینی بواری دەسڕاگەیشتنێکی دڵنیا بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو خەڵکە.
-
مێدوێدۆف وریایی دا بەرامبەر بە سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆ
حوزهیران 01, 2024 08:35"دیمێتری مێدوێدۆف"ی سەرۆک کۆماری پێشوی ڕوسیا لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دانی چرا سەوز بە ئۆکراینیا بۆ هەڵکوتانە سەر خاکی وڵاتەکەی وریایی دا کە ئەو مۆڵەتنامە دەتوانێ ببێتە هۆکارێک بۆ دەسپێکی تێکهەڵچون لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ.
-
ڕەخنەی لاورۆڤ لە هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی زاڵخوازیەکەی لە جیهان
May 30, 2024 16:36وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبەردەم باڵوێزی زۆرتر لە ٤٠ وڵات بە توندی ڕەخنەی گرت لەئەمریکا لەبەر هەوڵدانی بۆ زاڵبوونی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
-
گوترێش: با ڕژیمی زایۆنیستی ڕێز بگرێ لە بڕیارەکەی دادگەی لاهە
May 30, 2024 12:10سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێرای ئاماژە بەوەی کە ئاستی قوربانی و کاولکاری لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە دەگمەن و بێ وێنەیە، پێداگریشی کرد کە بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی لاهە پێویستە جێ بەجێ ببێ و ئەو ڕژیمە دەبێ ڕێزی لێ بگرێ.
-
پێداگری سەرۆک کۆمارانی چین و میسر لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە غەزە
May 30, 2024 09:04سەرۆک کۆماری چین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە بۆتە هۆی زۆرتربوونی قوربانیانی سڤیل و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەو ناوچە پێداگریشی کرد کە هەنوکە گرینگتیرین بابەتی بەردەم پیکەن جێگیرکردنی ئاگربڕو کۆتایی هێنان بەو شەڕەیە.