جیهان
-
گەیشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن ودووسەد هەزارزیارەتکار بۆ عەرەبستان بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی حەج
حوزهیران 11, 2024 08:15زیاترلە یەک ملیۆن ودووسەدهەزار زیارەتکار بۆبەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی حەج گەیشتنە عەرەبستان کە نزیک بە هەشتاوچوارهەزارکەسیان ئێرانین .
-
پێشوازیی یەکێتیی ئەورووپا لە پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا
حوزهیران 11, 2024 11:06ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازیی کرد لە پەسەنکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە ئەنجومەنی ئاسایشدا.
-
پزشکانی بێسنوور: باروودۆخی نەخۆشخانەی ئەقسا لە غەززە مۆتەکەیەکی تۆقێنەرە
حوزهیران 10, 2024 14:45ڕێکخراوی پزشکانی بێسنووری باسی ڕەوشی نالەبار و دڵتەزێنی نەخۆشخانەکانی غەززە و لە سەروویانەوە دوو نەخۆشخانەی ئەقسا و ناسری کردووە لە بەر پەلامارە خوێناوییەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات.
-
ناوەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی شەرمەزار کرد
حوزهیران 10, 2024 13:45ناوەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا جەنایەتە تۆقێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی بە تووندی شەرمەزار کرد.
-
بۆرێل: ئەم گۆمە خوێنەی غەززە دەبێ خێرا ببڕێتەوە
حوزهیران 10, 2024 12:15ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات ڕاشکاوانە رایگەیاند کە ئەم گۆمە خوێنەی لە غەززە وەڕێخراوە، دەبێ خێرا کۆتایی بێت و ببڕێتەوە.
-
خۆپیشاندانی پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا
حوزهیران 09, 2024 20:54لایەنگرانی فەلەستین بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پڕهەژمار و بەربڵاو لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا، جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتاری فەلەستینییەکان لە ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەراستی کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.
-
گۆتێرێش: شەڕی غەززە خوێناویترین شەڕ بووە بۆ فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
حوزهیران 09, 2024 12:30سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی تووندی گرت لە زۆربوونی ژماری قوربانیانی شەڕی غەززە.
-
تەریک کەوتنی زیاتری ڕژێمی زایۆنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەکاندا
حوزهیران 08, 2024 11:10زۆرێک لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە کاتی وتاردانی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی ، کۆبوونەوەکەی ئەم ڕێکخراوەیە تایبەت بە فەلەستینیان بەجێهێشت.
-
ڕەخنەی سکرتێری گشتیی ئانڕوا لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات
حوزهیران 08, 2024 10:30بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند ئەو خوێندنگەیەی ئۆردوگای نوسەیرات کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان کرا شەش هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و بانگەشەی داگیرکەران سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە نێو ئەو خوێندنگەیە تەواو بێشەرمانەیە و هیچ مانا و بنەمایەکی نییە.
-
ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی: دانیشتوانی غەززە ناچارن ئاوی پیس و گژ و گیا بخۆن
حوزهیران 06, 2024 12:45بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەیی ڕایگەیاند هەندێ لە شارومەندانی غەززە ناچار بوونە ئاوی پیس و گژوگیای ئاژەڵان بخۆن.