ڕاوێژکاری پێنتاگۆن: یەمەنییەکان ٧٠ هێزی تایبەتی ئەمریکی و ئیسرائیلیان کوشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430313-ڕاوێژکاری_پێنتاگۆن_یەمەنییەکان_٧٠_هێزی_تایبەتی_ئەمریکی_و_ئیسرائیلیان_کوشتووە
ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەم دواییەدا دەیان کۆماندۆ و هێزی تایبەتی ئەمریکاو ئیسرائیل لە یەمەن کەوتوونەتە بۆسەی خەباتکارانی یەمەنی و کوژراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 11, 2024 07:15 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەم دواییەدا دەیان کۆماندۆ و هێزی تایبەتی ئەمریکاو ئیسرائیل لە یەمەن کەوتوونەتە بۆسەی خەباتکارانی یەمەنی و کوژراون.

سەرهەنگ"داگلاس مەک گرێگۆر"ی ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەم دواییەدا ٧٠ کەس لە هێزی تایبەتی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ جێبەجێکردنی هێرش بەدژ یەمەنییەکان، چوونەنێو خاکی ئەو وڵاتە، بەڵام هەر لە دەسپێکی گەیشتنیاندا، کەوتنەنێو بۆسەی خەباتکارانی یەمەنی و یەکە جەماوەریەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن و هەموویان کوژران.

بەقسەی مەک گرێگۆر زۆربەی ئەو کەسانەی کوژراون، ئیسرائیلی بوون، ناوبراو ئاماژەی نەکرد بە بەرواری ئەو هەڵمەتە سەرکەوتووانەی یەمەنییەکان.

خەباتکارانی یەمەنی لە یەکەم حەوتەکانی شەڕی رژیمی زایۆنی بەدژ خەڵکی فەلەستین لە غەززە ڕایانگەیاند کە لەئاراستەی پشتگریی لە خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین ڕێگەنادات کەشتیی زایۆنییەکان یان ئەو کەشتیانەی شوێنی ئامانجیان بەندەرەکانی سەرزەوینی داگیرکراوە، بە دەریای عەرەب و دەریای سوردا تێپەڕن.