-
شەرمەزارکردنی تلاویڤ لەلایەن ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتی"یەوە
حوزهیران 22, 2024 08:04وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای شەرمەزارکردنی قەڵاچۆی بەدەیان هەزار کەسی خەڵکی سڤیلی کەرتی غەزە، خوازیاری جێگیربوونی ئاگربڕیش بوون لە ناوچەکە.
-
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: مادرید وڵاتی فەلەستینی لەلایەنی دادپەروەریەوە بە فەرمی ناسی
حوزهیران 22, 2024 08:45وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا، وتی: مادرید وڵاتی فەلەستینی لە ڕوی دادپەروەری و ئاشتی و لەبەر هۆکاری مرۆڤانە بە فەرمی ناسی.
-
ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: چەند بنەماڵەیەکی غەزە هەر دوو سێ جار ڕۆژێک جارێک خواردن دەخۆن
حوزهیران 22, 2024 08:32نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند هێندێک لە بنەماڵەکانی باشوری غەزە هەر دوو سێ ڕۆژ جارێک خواردن دەخۆن لەکاتێکدا کە بنەماڵەکانی دیکەش دەستیان داوەتە دابەشی خواردن لەنێو خۆیان دا.
-
پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەناردەکارانی چەکەمەنی بۆ زایۆنیستەکان هاوبەشی پێشێلی مافی مرۆڤن
حوزهیران 22, 2024 07:45تاقمێک لە پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای وریایی دانیان بە بەرهەمهێنەرانی چەکەمەنی و تەقەمەنی سەبارەت بە هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەوان لە پێشێلی مافی مرۆڤی و یاسا نێودەوڵەتیەکان دا هاوبەشی ئەو ڕژیمەن.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان : هێزە زایونیستەکان لەوانەیە بە جاران یاساکانی شەڕیان پێشێل کردبێت
حوزهیران 20, 2024 11:00نووسینگەی مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی بە ئەگەری زۆر لە ماوەی شەڕی غەززە دا بە جاران بنەمای یاساکانی شەڕی پێشێل کرد بێت .
-
فرۆشتنی 50 جێتی ئیف15 بە ڕژیمی زایۆنیستی
حوزهیران 19, 2024 09:32بڕیارە ئەمریکا بەمزوانە فرۆشتنی بەزوویی 50 جێتی ئیف15ی خۆی بە ڕژیمی زایۆنیستی ڕابگەیەنێ.
-
ڕێپۆرتێری مافی مرۆڤ: دۆخی کارەساتباری غەزە خراپتر بوە
حوزهیران 19, 2024 07:36فرانچسکا ئالبانزەی ڕێپۆرتێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە خاکی فەلەستین لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە دۆخی کارەساتباری غەزە خراپتر بوە.
-
ناڕازییانی ئۆردۆنی خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئیسراییل دژ بە غەززە بوون
حوزهیران 18, 2024 18:15هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانی سەرەکی لە نزیکی باڵوێزخانەی ئیسراییل لە شاری ئەمان یا لە ناوەڕاستی ئەم شارەدا بەڕێوەنەچوو، بەڵکوو لە گەڕەکێکی ڕۆژاوای شاری ئەمان بەڕێوەچوو و سەرباری گەرمای زۆر و تاقەتپڕووکێن، شاروومەندانی نارازی پاش خوێندنی نوێژی هەینی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەوشی کەرتی ڕۆژاوا گەلێک نالەبارە
حوزهیران 18, 2024 18:13کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند نالەباربوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە کەرتی ڕۆژاوادا.
-
جێگری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان : شەڕ،کەرتی غەززەی کردووەتە جەهەندەمی سەر زەوین
حوزهیران 18, 2024 08:45مارتین گریفیتس جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە ڕایگەیاند شەڕ،کەرتی غەززەی کردووەتە جەهەندەمی سەر زەوین.