-
ڕەخنەی پزیشکانی بێ سنوور لە بێدەنگی سەرۆکی وڵاتان بەرامبەر بە ژینۆسایدو پاکتاوی ڕەگەزی لە غەززە
تشرینی یهکهم 30, 2023 08:00ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی سەرۆکی وڵاتان بەرامبەر بە ڕاگیرانی توندو تیژی لە غەززەو هەلوویستەکەیانی لەو پەیوەندیەدا یەگجار بە لاواز و بێ خەم پێناسە کرد.
-
پشتیوانیی ڕووسیا و سویس لە بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە
تشرینی یهکهم 28, 2023 16:45باڵویز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی کرد لە پەسەن کرانی بڕیارنامەکەی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە غەززە.
-
بەرنووسی بڕیارنامەی وڵاتانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە غەززە پەسەن کرا
تشرینی یهکهم 28, 2023 16:30کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو دەقی بەرنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی وڵاتانی عەرەبیی پەسەن کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی دۆستانەی خێرا و کۆتایی هاتنی گرژی و تووند و تیژی لە غەززە بوو.
-
وتووێژی ئەمیرعەبدوڵاهیان لەگەڵ گۆتێرێش سەبارەت بە ڕووداوەکانی غەززە
تشرینی یهکهم 28, 2023 15:30وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیداری کرد و دوایین ڕووداوەکانی ناوچە و باروودۆخی غەززەیان پێکەوە خستە بەر باس.
-
داننانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناکامی جیهان لەپێناو بەڕێوەبردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە غەززە
تشرینی یهکهم 28, 2023 05:45جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە جیهان ناکام بوە لە جێگیرکردنی بەشێک لە مافی مرۆڤی بەشێک لە مرۆڤەکان.
-
پارلمانتارێکی ئوروپایی: یەکیەتی ئوروپا لەلایەنی ڕەوشتخوازیەوە مایەپووچە
تشرینی یهکهم 26, 2023 18:45پارلمانتارێکی ئوروپایی دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە کوژرانی خێزانی هەواڵنێری جەزیرەو شەهیدکرانی ژن و دوو منداڵەکەی لەئاکامی هێرشەکەی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە.
-
نامەی ماموستایانی زانکۆکانی جیهان بۆ گۆتریش: با ڕێکخراوی نەتەوەکان بەر بگڕی بە بەردەوامی سووکایەتی کرانی ڕژیمی زایونی بە یاساو ڕێو شوێنە نێونەتەوەیەکان
تشرینی یهکهم 26, 2023 08:00دووسەدو نەوەدو هەشت ماموستای زانکۆکانی جیهان لەمیانەی نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری بەرگرتنی ئەو ڕێکخراوە بوون لە سووکایەتی ڕژیمی زایونی بە یاساو ڕێوشوێنە نێونەتەوەیەکان بەئاراستەی ژینۆسایدی خەڵکی غەززەو بۆردومانی شوێنە سڤیل نشینەکان و کەڵکوەرگرتن لە بۆمبی فۆسفوڕی و ڕەچاوکردنی بایکۆتی خواردەمەنی و ئاوو لەلایەن ئیسڕائیلیەکانەوە.
-
یونیسێف: لە غەززە ٢٣٦٠ منداڵ شەهیدو ٥٣٦٤ منداڵیش بریندار بوون
تشرینی یهکهم 25, 2023 17:00سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان واتە یونیسێف بەتوندی وریایی دا سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری منداڵان لە غەززەو گەیشتنی ژوماری منداڵانی شەهیدی ئەو دەڤەرە بە زۆرتر لە دوو هەزارو سێسەدو شەست کەس.
-
سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب: نەیارین لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە
تشرینی یهکهم 25, 2023 16:00سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش سەبارەت بە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەب دژبەری ئاوارەبوونی خەڵکی غەززەن.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 3ملیار کەس توانای دابین کردنی خۆراکی تەندروستیان نییە
تشرینی یهکهم 24, 2023 17:00ئانتۆنیۆ گوترش، ئهمینداری گشتی نهتهوه یهکگرتووهکان وتی زیاتر لە 3ملیار کەس توانای دابین کردنی خۆراکی تەندروستیان نییە.