شوبات 09, 2016 20:24 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی فەرهەنگی ئێران لە کەلیساکانی رۆژهەڵاتی ئاشوری و کەڵدانی لەبەغدا

شاندی ئێرانی سەردانی کەلیسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری ، کەلیسای ئاشوری و کەلدانی کاتۆلیک لە ئێراقی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی مەسیحی ڕاویژیان کرد .

بەگویرەی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر "عەلی فەرەیدونی" بەڕێوە بەری گشتی فەرمانگەی کۆمەڵەکان ، پێکهاتەکان و چالاکییە فەرهەنگییەکانی ئێران ئەمرۆ سێ شەممە لە دیداری لەگەڵ "مارگیورگیز" پاتریاکی نوێی کەلیسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری لە بەغدا گوتی بە سەرنج لە پێداویستییەکانی چاندیی و کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوونی ئەم چەشنە کۆبوونەوەگەلە و دانووستانەکان ی دۆستانە لە نێوان مۆسولمانان و کۆمەڵگەی مەسیحی ئێران و ئێراق پێویستە و دەبێ درێژەی هەبێت .

ئەو هەروەها گوتی یەکیەتی و هاودەنگی هەموو ئایینەکان ی توحیدی ، خاڵێکی هاوبەشە کەدەبێتە هۆی ئەوەی چەشنێک یەکیەتی و هاودەنگی لە نێوانیان دا بەدی بێت . مارگیور گیز ، پاتریاکی نوێ کەلیسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری یش لەم دیدارە بە ئاماژە دان بە هەڵس و کەوتی باشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کەمینەکانی مەزهەبی بە تایبەت ئاشوورییەکانی دانیشتووی ئێران گوتی ڕەفتاری ئاشتیخوازانە و پێوەندی نێوان کۆمەڵگەی مەسیحی و زۆرینەی موسولمانەکان لە ئێران و ئێراق دەتوانێ سەرچەشنێک بێت بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان . لە درێژەی ئەم سەفەرە ، عەلی فەریدونی و شاندی هاوڕێی سەردانی کەلیسای ئاشوری و کەلدانی کاتولیک لە بەغدایان کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم کەلیسایە وتووێژیان کرد . یوناتن بت کلیا ، نوینەری ئاشورییەکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش ، لەم دیدارە دا گوتی ئاشورییەکان هاوڕێ کەمایەتییەکانی دیکە لە ئێران بە ڕاحەتی ژیان دەبەنە سەر و هەروەها کارو باری عیبادی تایبەتی خۆیان ئەنجام ئەدەن .