سوپای ئێراق دەنگی ناقوسی کلیسای مووسڵی بەرزکردەوە + فیلم
هێزی ئێراقی دوای ئازاد کردنی یەکێک لە ناوچە مەسیحی نشینەکانی مووسڵ دەنگی ناقوسی کلیسای ئەو ناوچەیان بەرزکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی پەیامنێرانی لاو، تیرۆریستانی داعش بە ڕەنگی ڕەش دروشمگەلێکی وەک "لا اله الا الله " سەرترە لە خاچ ، یان , لەسەر دیواری ئەم کلیسایە نووسیوە.
ئەم کلیسایە لە ناوچه ی بەرتەلە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دایە و هێزی ئێراقی دوای ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ناوچەی بەرتەلە، ئاڵای ئەم وڵاتەیان لەسەر کلیساکە هەڵکرد و بەنیشانەی دەستپێکردنی قۆناخی نوێی هاوژینی ئاشتیانە دەنگی ناقوسی کلیساکەیان بەرزکردەوە.
هێزی ئێراقی تائێستا دەیان گوند و ناوچەیان لە دەورووبەری مووسڵ ئازاد کردووە .
ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەبەر ئەوەی لەژێرکارتێکەریی بیروڕای لاڕێدەرانە و توندڕەوی وەهابی دان
ڕێڕەوانی ئایینزاکانی جۆربەجۆر بە کافر دەزانن و بڕوایان وایە دەبێ ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە وەهابییەت نییە بکوژرێن و ئەگەر لەم ڕێگەیە بکوژرێن لەگەڵ پێغەمبەر دیدار دەکەن و حووڕیەکانی بەهەشتی چاوەڕوانیان دەکەن.