شوبات 10, 2026 13:49 Asia/Tehran
  •  سودانی خوازیاری ڕادەستکرانەوەی داعشییە بیانییەکان بە وڵاتی خۆیان بوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە.

محەمەد شیاع سودانی بە پێداگری لەسەر بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، داوای لەو حکومەتانە کرد کە شاروومەندانیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش لە زیندانەکانی عێراقدان، کە هاوکار بن لەم دۆسیەیەدا و شاروومەندانی خۆیان وەرگرنەوە. 

ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعش کە بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ عێراق بە زیاتر لە حەوت هەزار کەس مەزەندە دەکرێت. هەروەها ناوەندی نیشتمانیی عێراق بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی، ئەرکی تۆمارکردن و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانی پێشتر ئەرشیفکراوی لە سەرە بۆ بەکارهێنران لە ناوەندەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و هەروەها دەزگەی دادی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ