ڕاوێژی شاندی سەربازیی سووریا لە بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i295488-ڕاوێژی_شاندی_سەربازیی_سووریا_لە_بەغدا_لەگەڵ_کاربەدەستانی_عێراق
شاندی باڵای سەربازیی سووریا لە عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە ئاسایشتی سنوورە هاوبەشەکان و هاوکاریی هەواڵگرییانەی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2017 18:08 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی شاندی سەربازیی سووریا لە بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق

شاندی باڵای سەربازیی سووریا لە عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە ئاسایشتی سنوورە هاوبەشەکان و هاوکاریی هەواڵگرییانەی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانجی لەنێو بردنی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکەدا پێویستی بە ڕێکخستن و هاریکاری لە ئاستی جۆربەجۆری هەواڵگری و چەسپاندنی ئاسایشتە لە سنوورەکاندا.

بە قسەی عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق، دوێنێ سێ شەممە شاندێکی باڵای سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا بۆ ڕێکخستن و هاوکاریی ئاسایشتیی نێوان دوو وڵات سەردانی بەغدایان کرد.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە کە شاندێکی سووری بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سەربازیی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

سوپای سووریا لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو بە دەست پێ کردنی هەڵمەتێک لە دوو دەڤەرەوە توانی نزیکەی بیست هەزار کیلومەتری چوارگۆش لە ناوچە سەر سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریستە چەپەڵەکانی داعش پاک کاتەوەو بگاتە سنوورەکانی عێراق.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، گواستنەوەی بار لە نێوان سنوورەکانی سووریاو عێراق کە لە بەر شاڵاوەکانی داعش بۆ سەر لێخوڕەکان پەکی خرا بوو، سەرلەنوێ دەستی پێ کراوەتەوە.

تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە، سەرەتا لە سووریاو پاشان لە عێراق دا بووە هۆی دروست بوونی بشێوی و ناهێمنی لەم دوو وڵاتەدا.

داعش لە عێراق و سووریا وێڕای تێکدان و کائل کردنی ژێرخانەکانی هەردووک وڵات، دڕندەکاریی زۆری بەرامبەر بە خەڵکی سووریاو عێراق ئەنجام دا.