ئه‌یلوول 30, 2017 18:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە دە س بردنە نێو قسەکانی عیبادی لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ ئیمانوئیل مکرون

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە دەست بردنەنێو ناوەڕۆکی وتووێژی تەلەفونی حەیدەر عیبادی وئیمانوییل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە ، ڕایگەیاند : سەفەری داهاتووی عیبادی بۆ پاریس هیچ پێوەندیەکی بە گشت پرسیی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : بانگهێشتی فەرمی لە عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەفەر بۆ پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بیست وشەشی ئۆتی دووهەزارو حەفدە کاتێک کە وەزیرانی دەرەوەو بەرەڤانی فەرناسە هاتن بۆ بەغدا وئەم بانگهێشتن نامەیەیان پێشکەش کردن. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق وسەرۆک کۆماری فەرانسە وێڕای مەحکوم کردنی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی، مەبەست لەم سەفەرەی بەهێزکردنی پێوەندیەکانی دوولایەنە وچڕکردنەوەی هەوڵ لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە ناوچە دوای سەرکەوتنە گەورەکانی عێراق دەزانێت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: لە وتووێژی تەلەفونی دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق وسەرۆک کۆماری فەرانسە بەهیچ لەونێک " بە پێوێستی بە فەرمی ناسینی گشت پرسیی ، ئەوجۆرە کە میداکوردزمانەکان پەرەی پێ ئەدەن وباسی ئەکەن ئا ماژە  نەکراوە، ئەم بەیان نامەیە پیداگری کرد: لەم وتووێژە تەلەفونیە دا ، پیداگری کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر ئەنجام دانی گشت پرسیی ، هەڕەشەی پاوەجیی ناوچە هاتە ئەژمارو مەحکوم کرا. سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتریش ڕایگەیاندبوو : نەیارە لەگەڵ هەرجۆرە نێودەوڵەتی کردنی دۆسیەی کێشە وگرفتەکانی نێوان بەغداو هەولێر . 

سەرپەیڤ