تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 20:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر یەکیەتی ئەم وڵاتە وپێبەندبوون بە یاسای بنەڕەتی

سەرۆک کۆماری عیراق لەدیدار لەگەل ڕیکس تیلرسون، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لەسەر یەکیەتی ویەکپارچەیی عێراق پێداگری کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بە قەیرانی بەدی هاتوو لەنیوان دەوڵەتی ناوەندی وئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، متمانەی دەربڕی: وتوووێژ وڕێککەوتن بەپێی یاسای بنەڕەتی ولەڕێگەی نەخشە ڕیگای جێ بەجێ کران ، تەنیا ڕێگای چارەسەرکرانی کێشە وگرفتەکانی ناوخۆییە.

مەعسوم هەروەها بە ئاماژە دان بە ئامادەیی هەولێرو بەغدا بۆ وتووێژ  بەمەبەستی چارەسەر کرانی قەیران ونابودی ترۆریسم ڕایگەیاند : ئەم ڕەوتە یەکیەتی عێراق وعێراقیەکان دەستەبەر دەکات.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جێ بەجێ کرانی بەبێ ستسنای یاسای بنەڕەتی لە هەموو بوارەکانی دەستەبەری چارەسەرکرانی هەموو کێشە وگرفتەکان وناکۆکیەکان زانی. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان زانی ومەحکومیان کرد.

ڕیکس تیلرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی دوشەممە لەحاڵێکدا گەیشتە بەغدا کە سوکایەتی ناوبراو بە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عیراق حەشدی شەعبی کاردانەوەی وتەبێژی دەوڵەت وهەروها سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەت وبەرەڤانی پەرلەمانی عیراقی بەدواوە بوو.

سەرپەیڤ