کانونی یه‌که‌م 03, 2017 11:01 Asia/Tehran
  • دستێوەردانی سەرۆکی فەرەنسا لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق

سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئیدارەی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد هێزی حەشدی شەعبی، هەڵوەشێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتەرز،  ئێمانۆئێل مەکرون، سەرۆکی فەرەنسا  ڕۆژی شەممە لە کۆشکی  ئێلیزە  میوانداری نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بوو  .

 مەکرۆن لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بارزانی  وێڕای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق و هەڵوێست گرتن  بەدژی  حەشدی شەعبی  وتووێژی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی بەپێی   دەستووری ئێراق ، داوا کرد  .

داواکاریی  سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەڵوەشاندنی  حەشدی شەعبیی ئێراق لە حاڵێکدایە کە  دەورگێڕانی ئەم دامەزراوە  جەماوەرییە، مەترسی داعشی لە وڵاتانی ئەورووپی دوور کردوەتەوە  .

سەرباری ئەمەش  پرسی چالاکی  حەشدی شەعبیی ئێراق، پرسی  ناوخۆییە و  پێوەندی بەسەرۆکی  فەرەنساوە نییە  .

فالح فەیاز  ڕاوێژکاری ئاساشی نەتەوەیی ئێراق  هەینی ڕابردوو پێداگری کرد  :  حەشدی شەعبی یەکێک لە تەوەرەکانی دەسەڵاتی  و هێزی دەوڵەتی ئێراق  دێتە ئەزمار  .

فالح  فەیاز   وتیشی : ئەرکی حەشدی شەعبی  تاکاتێک کە گرفتەکان لە ئێراق دا  هەبێت،  درێژەی  دەبێت  .

پەرلەمانی ئێراق  بیست و شەشەمی نوامبەری ساڵی 2016  بە زۆرینەی  دەنگ، حەشدی شەعبی بە بەشی ڕەسمیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ