کانونی یه‌که‌م 03, 2017 18:23 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە دژ بە حەشدی شەعبی

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق وتی: ئەگەر هێزەکانی حەشدی شەعبی نەبوانا ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش، پاریسیان نائارام کردبوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا؛ شێخ هۆمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئەو قسانەی لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی پێویستیی هەڵوەشانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێنایەئاراوە.

ناوبراو وتی: داوای سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ هەڵوەشێندرانی دامەزراوەیەکی فەرمی ویاسایی لە عێراق، دەستتێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەیە.

حەمودی پێی داگرت: باشتربوو سەرۆک کۆماری فەڕانسە ڕێزی گرتبا لە فیداکاریی پاڵەوانانی حەشدی شەعبی و خەڵکی عێراق لەبری ئەو دەسوەردانانە، چاوەڕوانیی پەسندرانی حەشدی شەعبیان دەکرد لە کۆمەڵگای جیهانی کە بەوەکالەت لە کۆمەڵگای جیهانی بەرەنگاری داعش بوونەوە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەینیی ڕابردوو لەدیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەپاریس، وێڕای بە میلیشیا ناوبردنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: دەبێ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەڵوەشێندرێن.

سەرپەیڤ