پەرلەمانتاری عێراقی: عەرەبستان لەهەوڵی دەسوەردانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق وتی: عەرەبستان لەهەوڵی پیلانگێڕیی و دزەکردنە نێو عێراق و کارتێکەریی لەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتەیە.
شێخ محەممەد سەهیود نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مێهردا وتی: عەرەبستانی سەعوودی تێچوویەکی زۆری تائێستا تەرخان داوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان لە عێراق، بەڵام گەلی عێراق سەلماندیان کە دەتوانن پیلانەکانی عەرەبستان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پووچەڵ بکەنەوە.
سەهیود وتیشی: پارت و لایەنە سوننەو شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو پێکەوە هاوپەیمانی پێک دێنن و حکومەتی داهاتوو ناتوانێ تەنیا هی چینێکی تایبەت بێت.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لەبارەی دۆخی حەشدی شەعبی لەواری سیاسیی عێراق و بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیش وتی: کەس ناتوانێ حەشدی شەعبی بێ بەش بکات لە بەشداربوون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و هەر ئەندامێکی ئەو هێزانە کە بیەوێ خۆی بکاتە کاندیدا، دەبێ لەپۆستەکەی وازبێنێ.
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لەم دواییەدا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەکاتی دیاریکراویان پەسەند کرد.
بەگوێرەی دەستووری عێراقی و پەسەندکرانی گەڵاڵەی ئەم دواییەی نوێنەران، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەکاتی دیاریکراودا واتە ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ. لەو هەڵبژاردنانەدا، داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێن.