دامەزراندنی کەڵاتی چاودێری لە سنورەکانی ئێراق لە گەڵ عەرەبستان
بەرپرسانی ئێراقی ، چەن ڕۆژ دوای کۆتایی ئوپراسیونی سەربازی بەربڵاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنووریەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ عەرەبستانی سەعوودی باسیان کرد لە دامەزراندنی تاوەرکانی چاودێری بۆ بەرگرتن لە چوونی تڕوڕیستان لەو ناوچە .
هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق هەفتەی ڕابردوو لە سنوورەکانی ئێراق و عەرەبستان پشتیوانکراوی هێزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی ئێراق ، ئوپراسیونێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاو کردن لە تڕوڕیستان ئەنجام دا . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی قەتەری ئەلعەرەبی ئەلجەدیدە ؛ ئەرتەشی ئێراق هاوکات لە گەڵ کاولکردنی شەش تونێڵ لە پارێزگای ئەنبار لە نزیکیی شاری عەر عەر لە عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی یەکشەمە دەستی کرد بە دامەزراندنی تاوەرگەلی چاودێری لەو ناوچە . کاربەدەستێکی سەربازی ئێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتیشی : دامەزراندنی تاوەرگەلی چاودێری بۆ ئێراق پێویستە چۆنکوو خاڵگەلێکی هەستیار لە ناوچە سنووریەکان لە گەڵ عەەربستانی سەعوودی هەیە کە دەتوانێ دەروازەیەک بو چوونی تڕوڕیستان بۆ ناو خاکی ئێراق بێت . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە دامەزراندنی تاوەرگەلی چاودێری لە ناوچە سنووریەکانی ئێراق و عەرەبستان بە درێژەی ئوپڕاسیونی ڕاوەدوونانی تڕوڕیستانی سەر بە داعشە کە دوای هەڵاتینان لە شارە ڕزگار کراوەکان بە یارمەتی فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ناو داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا گوێزرابوونەوە بەڕەو بەرزاییەکانی ناوخۆی بیاوانەکانی ئێراق .