شوبات 13, 2018 09:50 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی  وەزیری  دەرەوەی فەڕانسا  لە بەغدا و هەولێر

وەزیری دەرەوەی فەڕانسا دوانیوەڕۆی دووشەمە دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەغدا چوو بۆ هەولێر تا لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش دیدار و وتووێژ بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ؛ " ژان ئیڤ لودریان "  وەزیری  دەرەوەی  فەڕانسا  کاتی  گەیشتنی بۆ هەولێر ، لە لایەن  نێچیرڤان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی لێ کرا .وەزیری دەرەوەی  فەڕانسا  بەرلە چوونی  بۆ هەولێر  سەبارەت بە   دیداری خۆی  لە گەڵ کاربەدەستانی  کوردی ئێراقی  بە   پەیامنێرانی وت : هاتووەتە  ئێراق  تا لە گەڵ کاربەدەستانی  بەغدا  و هەولێر  سەبارەت بە   قۆناغی دوای داعش و بنیاتنانەوەی  ئێراق  باس و وتوویژ  بکات .  ژان ئیڤ  لودریان  بە بێ ئاماژە  بە سیاسەتەکانی دوو فاقانەی ڕۆژئاوا  لە خەباتی دژی  تڕوڕیزم  وتیشی : دەوڵەتی فەڕانسا  هەر بەو جۆرەی وا لە خەباتی دژی  داعش  لە ئێراق لاگری  کردووە  لە بنیاتناوەی   ئێراقیش لە پاڵ  ئێراق دا دەمێنێتەوە  . وەزیری  دەرەوەی فەڕانسا   ڕۆژی دووشەمە   لە سەفەرێکی   ڕانەگەیندراودا  گەیشتە بەغدا  و لە گەڵ  ئێبراهیم جەعفەری  وەزیری دەەروە   سەلیم جبوری  سەرۆکی پەرلەمان  و حەیدەر عیبادی   سەرۆک وەزیرانی  ئێراق   دیدار و سەبارەت بە  پەیوەندیە دوو لایەنەکان و   بنیاتنانەوەی  ئێراق  و پرسە ناوچەیی  و جیهانیەکان  وتووێژی لەگەڵ کردن .

سەرپەیڤ