دیداری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i328415-دیداری_فەرماندەی_هێزی_ئاسمانیی_ئەرتەشی_ئێران_لەگەڵ_فەرماندەی_هێزی_زەوینیی_سوپای_پاکستان
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری ڕاولپێندی لەگەڵ فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 14:16 Asia/Tehran
  • دیداری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری ڕاولپێندی لەگەڵ فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان دیدار و وتووێژی کرد.

سەرتیپی فڕۆکەوان حەسەن شاسەفی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەبنکەی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی پاکستان لەشاری راولپێندی لەگەڵ ژەنەراڵ قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای ئەو وڵاتە دیدار و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چالاکییە سەربازییە هاوبەشەکان وتووێژیان کرد.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتنی سوهەیل ئەمان فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاکستان و بەئامانجی وتووێژ لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای ئەو وڵاتە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرووی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە ئیسلامئاباد.

سەرتیپ شاسەفی و فەرماندەرانی بالای سوپای پاکستان بڕیارە لەبارەی پەرەی هاوکارییە سەربازییەکان بەتایبەت هێزی ئاسمانی لەبواری مەشق پێکردن، وتووێژ بکەن.