فەرمانبەرێتی نوێی سوپای ئاڵمانیا لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i329471-فەرمانبەرێتی_نوێی_سوپای_ئاڵمانیا_لە_ئێراق
سوپای ئاڵمان ئەرکی ڕاهێنانی هێزی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقی بە ئەستۆ دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2018 09:06 Asia/Tehran
  • فەرمانبەرێتی نوێی سوپای ئاڵمانیا لە ئێراق

سوپای ئاڵمان ئەرکی ڕاهێنانی هێزی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقی بە ئەستۆ دایە.

ڕۆژنامەی تاگس شپیگڵ  نووسی : زیگمار  گابریەل   و ئورزولا فوندر لاین،  وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئاڵمان لەسەر گۆڕینی فەرمانبەرێتیان لە ئێراق و سوریا  ڕێککەوتن کە بە پێی ئەوەش  لەمەوبەدوا سوپای ئاڵمانیا سەرباری هێزی کورد ئەرکی ڕاهێنانی هێزی ئاسایشی دەوڵەتین ناوەندی ئێراقیشی دەبێ . 

بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ، سوپای ئاڵمانیا  دەبێ  مانگی ئاڤریل لە ناوەندی ئێراق  سەقامگیر بێت  . 

بۆ هەر دوو ئۆپراسیۆنەکە لە ئێراق و سوریا دەبێ لانی زۆر هەشتسەد هێز لە ئاڵمانیاوە بنێردرێن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە هێزی سوپای ئاڵمانیا لە ئەرکی نوێیان دا هەروەها فڕینی لێکوڵینەوەیی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش درێژە پێ بدەن و سوپای ئێراقیش  بەهێز بکەنەوە.