پێداگریی نووری مالکی لەسەر چارەسەری قەیرانی سووریا لە ڕێی وتووێژەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i334246-پێداگریی_نووری_مالکی_لەسەر_چارەسەری_قەیرانی_سووریا_لە_ڕێی_وتووێژەوە
یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری چارەسەریی قەیرانی سووریا لەڕێی وتووێژ و ڕێکاری ئاشتیانە بوو و لەبارەی پەلاماری سەربازیی سەر ئەو وڵاتە وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 03:30 Asia/Tehran
  • پێداگریی نووری مالکی لەسەر چارەسەری قەیرانی سووریا لە ڕێی وتووێژەوە

یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری چارەسەریی قەیرانی سووریا لەڕێی وتووێژ و ڕێکاری ئاشتیانە بوو و لەبارەی پەلاماری سەربازیی سەر ئەو وڵاتە وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی فارس و بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، نووری مالکی یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەو وڵاتە جارێکی دیکە، نەیارەتی خۆی لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە زەبروزەنگ بەبیانووی دەکارگیرانی چەکی شیمیایی لەشاری دومای سووریا رادەگەیێنێ.

نووری مالکی وتیشی: بەکارهێنانی زۆر و زۆرداری بەدەر لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆسەر کۆمەڵگای جیهانی و ئاشتی جیهانیش و دەبێتە مایەی هەڵایسانی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەناوچەو جیهاندا کە کۆنترۆڵ کردنەکەی دژوار دەبێ.

بەرلەوە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراقیش دوێنێ هەینی، پەلاماری ئاسمانیی سەر سووریای بە ڕووداوێکی ترسناک و جێی پەژارەو مەترسییەک بۆ هەموو وڵاتان لێک دابۆوە.