لە پێشەوە بوونی هاوپەیمانیی سەر بە "موقتەدا سەدر" لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i338368-لە_پێشەوە_بوونی_هاوپەیمانیی_سەر_بە_موقتەدا_سەدر_لە_هەڵبژاردنەکانی_ئێراق
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق رایگەیاند هاوپەیمانیی "سائرون" سەر بە "موقتەدا سەدر" لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا لە پێشەوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2018 04:07 Asia/Tehran
  • لە پێشەوە بوونی هاوپەیمانیی سەر بە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق رایگەیاند هاوپەیمانیی "سائرون" سەر بە "موقتەدا سەدر" لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا لە پێشەوەیە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە بەغداوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق سێشەممە ڕایگەیاند؛ بە ژماردنی ٩١%ی دەنگەکان لە ١٦ پارێزگا لە ١٧٨ پارێزگای ئەم وڵاتەم هاوپەیمانیی "سائرون" سەر بە "موقتەدا سەدر" زیاترین دەنگی بە دەست هێناوە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق وتیشی: لە پارێزگای نەجەفدا هاوپەیمانیی سائرون ( سەر بە موقتەدا سەدر) ، هاوپەیمانیی فەتح ( سەر بە هادی عامری) و هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی "حەیدەر عەبادی"  (سەرۆک وەزیران)بە ڕیز پلەی یەکەم تا سێهەمیان بە دەست هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کۆمیسیۆنە؛ لە پارێزگای باکووریی نەینەوادا؛ هاوپەیمانیی "نەسر" بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە ڕیز پلەی یەکەم و دووەمیان بە دەست هێناوە.

لە پارێزگای کوردنشینەکانیش سلێمانی و هەولێریش بە ڕێز یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمیان بە دەست هێناوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە بە بەشداریی ١١ ملوێن ئێراقی بە بەشداریی زیاتر لە ٤٤% بەڕێوە چوو.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ٣٢٠ پارت، هاوپەیمانی و لیستی هەڵبژاردەیی پێکەوە ململانێیان کرد.